وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاندوە: بۆ رێگریكردن لە زیاتر
تەشەنەسەندنی ئاگرەكە، هێزەکانیان هاوکاری تیمەكانی بەرگری شارستانی دەكەن هاوكات
سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە هۆشداری دەدات كە ئاگرەكە دەچێتە ناو قودس.
هەواڵ: (KNNC)
لەو بارەیەوە ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل فەرمانی بە
سوپای وڵاتەكەی کردوە بۆ زیاتر تەشەنەنەسەندنی ئاگرەكە و هەوڵدان بۆ كۆنترۆڵكردنی،
هێزەکانیان هاوکاری تیمەكانی بەرگری شارستانی دەكەن.
لای خۆشیەو، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هۆشداریدا
لەوەی مەترسی هەیە كە ئاگرە بەرفراوانەكەی چیاكانی نزیک قودس، ناو شارەكە
بگرێتەوە، بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری بە وڵاتەكەی سێ فڕۆکەی ئاگرکوژێنەرەوە لە ئیتاڵیا
و کرواتیا دەگەنە ئیسرائیل.
نوسینگەی گیدۆن سەعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیلیش بڵاویكردەوە، بەمەبەستی
هاوكاری كردنی وڵاتەكەی بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە، دو فڕۆکەی ئاگرکوژێنەرەوە لە ئیسپانیا،
فڕۆكەیەكی دیكە لە فەڕەنساوە گەیشتونەتە وڵاتەكەی ئەمە بێجگە لە پاڵپشتییەكانی رۆمانیا.
میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە، ئاگری
ناوچە شاخاویەكانی قودس زۆر بەهێز و گەورەن، ئێستا گەیشتوەتە سەر رێگای سەرەكی قودس، كە بەرزبونەوەی
پلەی گەرما و هەبونی بایەكی بەهێز، كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە سەخت كردوە بەجۆرێك كوژاندنەو
و كۆنترۆڵكردنی لە توانای تیمەكانی بەرگری شارستانی و حكومەتی ئیسرائیل دەرچوە، بۆ
زیاتر تەشەنە نەكردنیشی حكومەت داوای هاوكاری لە ژمارەیەك وڵاتان كردوە.
424 جار خوێندراوەتەوە