روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە
شەڕ و ئاڵۆزییەکانی دو رۆژی رابردوی سوریا نۆ کەس بەشێوەیەکی مەیدانی لەلایەن گروپە
چەکدارەکانەوە لەسێدارە دراون.
هەواڵ:KNNC
بەپێی راپۆرتێکی
روانگەی سوری، ژمارەی کوژراوانی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان گروپە چەکدارەکانی
سوریا زیاتر لە 100 کەس تێپەڕاندوە، لە نێو کوژراوەکان سەرۆکی شارەوانی سەحنایە و
هاوڵاتییانی دیکەی دیمەشق و سوەیداشیان تێدایە.
ئاماژەی بەوەشکردوە،
گروپە چەکدارەکان لە سێدارەدانی مەیدانیان ئەنجامداوە و نۆ کەس کە هاوڵاتی مەدەنی
و چەکدارە دروزییەکانیشیان تێدابوە، بەشێوەی مەیدانی لەسێدارە دراون، پێشبینیش
دەکرێت ژمارەی کوژراوان زیاتر بەرزببێتەوە.
لە شارۆچکەی ئەشرەفیە سەهنایا، حەوت چەکداری خۆجێی
دروزی لەکاتی هەڵکوتانە سەر شارۆچکەکە لەگەڵ هێزێکی دیکە کوژراونو ژمارەی کوژراوانی
دروز لەو شارۆچکەیە گەیشتە 14 چەکدار.
بەپێی راپۆرتەکەی روانگەی سوری، کۆی گشتی گیانلەدەستدان
گەیشتە 101 کەس، هێشتاش گرژی و ئاڵۆزی لە ناوچەکەدا بەردەوامە.
1193 جار خوێندراوەتەوە