چین: واشنتۆن لەڕێگەی كەناڵە جیاوازەكانەوە پەیوەندی بە پەكینەوە دەكات

KNN : Kurdish News Network
10:16 - 01/05/2025
ئابوری
+
-

میدیاکانی چین ئاشكرایان كرد؛ بەپێچەوانەی بانگەشەکانی، لەسەر باج و رەسمی گومرگی سەرۆکی ئەمریکا پەلەی دانوستانی نێوان پەكین و واشنتۆنیەتی.


هەواڵ: (KNNC)


ئەمڕۆ پێنجشەممە، میدیاكانی چین بڵاویانكردەوە، بەپێچەوانەی ئەو بانگەشانەی كە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا دەیكات كەدەڵێت؛ چین بەنیازە لەگەڵ ئەمەریكا كۆبێتەوە راستنیە، بەڵكو واشنتۆن  لەڕێگەی كەناڵە جیاوازەكانەوە پەیوەندی بە پەكینەوە دەكات و داوا دەكات كگە لەسەر پرسی باج و رەسمی گومرگ دانوستان ئەنجام بدەن.


لای خۆیەوە، پەخشی (CCTV)ـی چینی راپۆرتێكی بڵاوكردەوە كە تیایدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە؛ لە ئێستادا ئیدراەی كۆشكی سپی بەسەركردایەتی ترەمپ بەگشتی روبەڕوی چەندین رەخنە بوەتەوە بێجگە لە ئەو فشارە ئابورییەی كە كەوتوەتە سەری.


بەرپرسێكی وەزارەتی بازرگانی بە كەناڵەكەی راگەیاندوە: سەبارەت بە بازرگانیكردن لە نێوان هەردو دەوڵەتدا، گفتوگۆكان لەگەڵ ئەمەریکا كراوە دەبن، بەڵام پێویستە واشنتۆن بزانێت لەسەر بنەمای  رێزگرتنی یەکتر پەكین دەست بەگفتوگۆ دەكات نەك لەژێر هەڕەشەی باجدا.


میدیاكانی چین ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردوە، چەندین جار پەكین جەختی كردوەتەوە کە تا ئەو كاتەی واشنتۆن لەسەر رێوشوێنە  گومرگییەکانی بەردەوام بێت شەڕی بازرگانی لەگەڵ واشنتۆن دەكات و تا كۆتایی بەرەنگاری دەبێتەوە.


ترەمپ بەرێژەی لە (145%) باجی خستوەتە سەر ئەو كاڵاوشمەكانەی لەلایەن چینەوە هەناردەی ئەمەریكا دەكرێن، لە وەڵامدا بەهەمان شێێوە چین بەسەپاندنی باجی زیادە رێژەی لەسەر هاوردەکردنی ئەمەریکا  گەیاند بە (125%).

 

 

پیشتر، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاندبو: بۆ ئەنامدانی دانوستان لەسەر باج و رەسمی گومرگی، چین پەیوەندی بە ئەمەریکاوە کردوە، بەڵام پەکین بە توندی ئەو تۆمەتانەی رەتکردۆتەوە.

58 جار خوێندراوەتەوە