نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و
بەراورد بە رۆژی پێشوتر، هەردو جۆرەکەی نەوت نرخەکەیان دابەزینی تۆمارکردوە.
ئابوری: (KNNC)
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە
(61) دۆلار و (10) سەنت لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە
رۆژی رابردو نرخەکەی زیاتر دابەزیوە.
جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى
ئەمەریکیش بە (58) دۆلار و (22) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت كەبەهەمان شێوە بەراورد
بە رۆژی رابردو نرخەکەی دابەزیوە.
49 جار خوێندراوەتەوە