نرخى نەوت لە بازاڕەکانى
جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی پێشوتر، هەردو جۆرەکەی نەوت
نرخەکەیان دابەزینی تۆمارکردوە.
ئابوری: (KNNC)
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخى بەرمیلێک
نەوتى خاوى برێنت بە (65) دۆلار و (19) سەنت لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی یەک دۆلار و 93 سەنت دابەزیوە.
جیا لە نەوتى برێنت،
نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (61) دۆلار و (41) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی یەک دۆلار و 92 سەنت دابەزیوە.
52 جار خوێندراوەتەوە