بەتەمەنترین راهیبی جیهان كۆچی دوایی كرد

KNN : Kurdish News Network
10:45 - 01/05/2025
هەمەڕەنگ
+
-

ئینا کانابارۆ لوکاس، راهیبی بەڕازیلی بەتەمەنترین کەسی زیندوی جیهان بوە، لە تەمەنی (166) ساڵیدا کۆچی دواییکرد.


هەواڵ: (KNNC)


پێگەی (Longevity Quest) كە زیانیارییەكانی لەسەر كەسە بەتەمەنەكانی جیهان كۆدەكاتەوە، بڵاویكردەوە؛ ئینا کانابارۆ لوکاس، راهیبی بەڕازیلی كە لە (مانگی حوزەیرانـی 1908) لەدایکبوە، بەتەمەنترین کەسی زیندوی جیهان بوە و لە تەمەنی (116) ساڵ لە بەرازیل کۆچی دواییکردوە.


رونیكردوەتەوە، بەهۆی بارودۆخی تەندروستییەوە کانابارو لە تەمەنی منداڵیدا، زۆر کەس گومانیان لە توانای مانەوەی لە ژیاندا هەبوە، لە ساڵی (1934) بوەبە راهیب و وەک مامۆستا کاری کردوە.


ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، سەرباری ئەوەی كە بانگەشەی ئەوەی دەكرد كە لە (27ـی ئایاری 1908) رۆژی لە دایکبونیەتی، بەڵام لێکۆڵینەوەکان دەریانخستوە رۆژی لەدایكبونەكەی (11) رۆژ دواتر بوە.


راشیگەیاندوە: کاتێک پرسیار لەبارەی نهێنی درێژی تەمەنیەوە كراوە ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، خودا و وتویەتی؛ ئەو یارمەتیی داوە ئەونە بژی، ئەو نهێنی ژیانە، ئەو نهێنی هەمو شتێکە.

107 جار خوێندراوەتەوە