میدیاکانی
ئیسرائیل بڵاویانکردوەتەوە، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندوە، سەرکەوتن بەسەر
حەماس دا لە کەرتی غەززە، گرنگترە و لە پێشترە لە ئازادکردنی بارمتەکان،
جەختیشکردوەتەوە ئامانجی گەورە و کۆتییان شکستپێهێنانی
دوژمنەکانیانە و بەو ئامانجەش دەگەن
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ پێنج
شەممە، بەشێک لە میدیاکانی ئیسرائیل لە زاری نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل
بڵاویانکردوەتەوە، ئازادکردنی بارمتەکانی دەستی حەماس بۆ ئیسرائیل ئامانجێکی زۆر گەورە و
گرنگە، بەڵام ئامانجی باڵاتر و گرنگتر هەیە، ئەویش لەناوبردنی حەماسە.
ناوبراو لە میانی بەشداریکردنی بۆنە و ئاهەنگەکانی وڵاتەکەی بەبۆنەی ڕۆژی سەربەخۆیی ئیسرائیل رایگەیاندوە؛ ئامانجی
گەورە و کۆتییان شکستپێهێنانی دوژمنەکانیانە
و بەو ئامانجەش دەگەن.
ئەوەشی
خستوەتەڕو؛ "لە شەڕی غەززەدا ئامانجی زۆریان هەیە و دەیانەوێت هەمو بارمتەکانیان
بگەڕێننەوە ماڵەوە و وتویەتی؛ تا ئێستا 147 کەسیان بە زیندوی گەڕاندوەتەوە و کۆی هەمو
بارمتەکانیش 196 کەسن".
ئەم لێدوانانەی نەتانیاهۆ لەکاتێكدایە، کەسوکاری بارمتەکان تۆمەتباری دەکەن بەوەی کە بە ئۆپەراسیۆنی
سەربازی لە کەرتی غەززە ژیانی بارمتەکان دەخاتە مەترسییەوە، هاوکات نوێنەری
کەسوکاری بارمتەکان جەختی لەوە کردوەتەوە کە هەڵوێستی سەرۆک وەزیران پێچەوانەی هەڵوێستی
زۆرینەی ئیسرائیلییەکانە.
118 جار خوێندراوەتەوە