ئەمەریکا: لابردنی سزاکانی سەر سوریا پەیوەستە بە ئەدای حوکمەتی نوێوە

KNN : Kurdish News Network
04:58 - 01/05/2025
جیهان
+
-

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕاگەیاند، لابردنی سزاکانی سەر سوریا، پەیوەندیدارە بە ئەدای حکوومەتی نوێی ئەو وڵاتەوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، رۆژی 29ـی ئەم مانگە، ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەمریکا لە نیویۆرک لەگەڵ نوێنەرانی حکومەتی سووریا کۆبونەتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشدا، لە کۆبونەوەکەدا، بەرپرسانی ئەمریکا ھانی حکومەتی سووریایان داوە لەوەی سیاسەتێک بگرێتەبەر کە سەقامگیری و ئاشتی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دەستەبەر بکات ھەروەھا گەشە بە بواری ئابوریی بدات.

 

باسی لەوەش کرد، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات یان لابردنی سزاکانی سەر سووریا، پەیوەندیدارە بە ئەدای حکوومەتی نوێی ئەو وڵاتە.

28 جار خوێندراوەتەوە