لەڕۆژى جيهانيى كرێكاران بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت: لەم ڕۆژەدا
دەستی ماندوی کرێکارانی کوردستان ئەگوشین و به گه‌رمى پیرۆزبایی له كرێكارانى
كوردستان، عێراق، جيهان و سه‌نديكا و ڕێكخراوه‌كانيان ده‌کەین و داکۆکیکردن لە مافە ڕەوا و دەربڕینی پشتگيری بۆ داواکانیان؛ کەمترین ئەرکێکە، کە لە ئەمڕۆدا جەختی لێبکەینەوە.
بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژە بۆ ئەوەدەكات، پاراستنی مافه‌کانی کرێکاران
و ڕه‌خساندنى زه‌مينه‌ى سه‌لامه‌ت و ژينگه‌ى له‌بار و ڕێكخستنى دروستى كاژێره‌كانى
كار و يه‌كسانى له ده‌رفه‌تى كاردا؛ کەمترین ئەرکی لایەنە پەیوەندیدارەکانە،
هاوکات گرنگیدان به ژيان و گوزه‌رانى كرێكاران و خێزانه‌كانيان ئەرکی لە پێشینەی ڕێکخراوەکانی
کۆمەڵگەی شارستانیە.
ئەمەش دەقی راگەیەندراوەكەیە:
بزوتنەوەی گۆڕان: دەستی ماندوی کرێکارانی کوردستان دەگوشین
ئەمڕۆ، ١ی ئايار، ڕۆژى جيهانيى كرێكارانە، لەم ڕۆژەدا دەستی
ماندوی کرێکارانی کوردستان ئەگوشین و به گه‌رمى پیرۆزبایی له كرێكارانى
كوردستان، عێراق، جيهان و سه‌نديكا و ڕێكخراوه‌كانيان ده‌کەین.
داکۆکیکردن لە مافە ڕەوا و دەربڕینی پشتگيری بۆ داواکانیان؛ کەمترین ئەرکێکە، کە لە ئەمڕۆدا جەختی لێبکەینەوە،
بەتایبەت کە کرێکاران هاوشانی چین و توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگەی کوردستان، ڕەنجی زۆریان
بۆ پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوە و بیناکردنەوەی کوردستان کێشاوە.
هەربۆیە، پاراستنی مافه‌کانی کرێکاران و ڕه‌خساندنى زه‌مينه‌ى
سه‌لامه‌ت و ژينگه‌ى له‌بار و ڕێكخستنى دروستى كاژێره‌كانى كار و يه‌كسانى له ده‌رفه‌تى
كاردا؛ کەمترین ئەرکی لایەنە پەیوەندیدارەکانە، هاوکات گرنگیدان به ژيان و گوزه‌رانى
كرێكاران و خێزانه‌كانيان ئەرکی لە پێشینەی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی شارستانیە.
دوبارە، جەژنی کرێکاران له هه‌مووان پيرۆز بێت و هیوادارن
پشوويه‌كى ئارام و ئاسودەیان لەگەڵ خێزان و کەسوکاریان هەبێت.
بزوتنەوەی گۆڕان
١ی ئایاری ٢٠٢٥
138 جار خوێندراوەتەوە