بەهۆی زیادبونی گرژییەكانی نێوان پاكستان
و هندستان، خوێندنگاكانی قورئان لە كشمیر دادەخرێن.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ پێنجشەممە، حافز ئەحمەد، بەڕێوەبەری
بەشی کاروباری ئایینی رایگەیاند، بەهۆی زیادبونی گرژییەكانی نێوان هندستان و
پاكستان، قوتابخانە قورئانییەکان لە کشمیر کە لەلایەن پاکستانەوە بەڕێوەدەبرێت، بۆ
ماوەی (10) رۆژ دادەخرێن.
وتیشی: لەپێناوی پاراستنی گیانی
مامۆستایان و قوتابیان پشوەكە سەرجەم قوتابخانە (قورئانییەکان) لە کشمیر دەگرێتەوە
كە لە هەزار و (100) قوتابخانە پێكهاتون و خزمەت بە هەزاران منداڵ دەکەن.
گرژی و ئاڵوزییەكانی نێوان پاكستان و
هندستان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە لە رۆژی سێشەممە (2025/4/22) چەند چەكدارێك لە
ناوچەی پاهالگام كە 90 كیلۆمەتر لە شاری سریناگار دورە، تەقەیان لە ژمارەیەك
گەشتیار كردوە، لەڕوداوەكەشدا (26) كەس كوژراون.
پێشتریش لەسەر هەرێمی كشمیر كە
ناوچەیەكی كێشە لەسەری نێوانیانە، گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هندستان و پاکستان کە دو
وڵاتی ئاسیاین دروستبوە.
59 جار خوێندراوەتەوە