ئەمەریكا: سزامان بەسەر حەوت دامەزراوە و دو كەشتی ئێراندا سەپاند

KNN : Kurdish News Network
07:47 - 30/04/2025
جیهان
+
-

واشنتۆن سزا بەسەر حەوت قەوارە و دو کەشتیدا سەپاندوە كە بەشدارن لە هەناردەی نەوت و بەرهەمە پترۆكیمیاییەكان وڵاتان بەگشتی و بەتایەتی بۆ چین.


هەواڵ: (KNNC)


ئەمڕۆ چوار شەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە كە تیایدا هاتوە؛ بەهۆی تێوەگلان و بەشداریكردن لە هەناردە و بازرگانیكردن بە نەوتی ئێران، واشنتۆن سزا بەسەر حەوت کۆمپانیای بەرهەمە پترۆكیماییەکانی ئێراندا دەسەپێنێت.


ئەوەیخستوەتەڕو، ئەو دو كەشتییەی لەلایەن واشنتۆنەوە سزادراون، بە كەشتی قەدەفەكراو ناسێنراون.


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رونیكردوەتەوە، چالاكی و بازرگانیی حەوت كۆمپانیاكە و دو كەشتییەكە نایاسای و نائاساین، بۆیە لەلایەن كۆشكی سپییەوە سزادراون.


بڕیارەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لەچوارچێوەی ئەو هەڵمەتە بەرفراوانەیە كەلەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكاوە بەئامانجی هەناردەكردنی نایاسای نەوتی ئێرانە بۆ وڵاتان بەگشتی و بەتایبەتی بۆ چین، بەڕێوەدەبرێت.

89 جار خوێندراوەتەوە