ئاگرێگی گەورە لە رۆژئاوای قودس كەوتوەتەوە

KNN : Kurdish News Network
04:01 - 30/04/2025
جیهان
+
-

ئاگری گەورە لە رۆژئاوای قودس کەوتەوە و بۆ كۆنترۆڵكردنیشی بەرگری شارستانی ئیسرائیل داوای كردوە كە تیمەكانی لەسەرتاسەری وڵات بكەنە شوێنی روداوەكە.

هەواڵ: (KNNC)


میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، ئاگرێکی بەرفراوان بەرفراوان لە رۆژئاوای قودس کەوتوەتەوە و بەرگری شارستانی ئەو شارەش باری نائاساییان بۆ بەرزترین ئاستی هۆشداری راگەیاندوە و داوای چۆڵكردنی هەندێک شوێنی نیشتەجێبونی لە دانیشتوانەكەی كردوە.


ئەوەشیان خستوەتەڕو، بەهۆی بای بەهێز ئاگرەكە بڵێسە دەكات و بەمەبەستی زیاتر تەشەنە نەكردن و كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەی قودس، بەرگری شارستانی داوای كردوە تیمەكانی ئگر كوژێنەرەوە لە سەرانسەی ئیسرائیل بگەنە شوێنی روداوەكە.


بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بڵاوكراونەتەوە؛ بەهۆی چڕی دوكەڵەكەوە  ژمارەیەك هاوڵاتی دۆخی تەندروستیان تێكچوە و ژمارەیەكی دیكەش بەسوكی برینداربون، هەروەها چەندین ئۆتۆمبێلیش ئاگریان گرتوە.


کەناڵی (12)ـی ئیسرائیل رایگەیاندوە: تیمەكانی بەرگری شارستانی لە (10) فڕۆکە و دو هەلیکۆپتەری ئاگرکوژێنەوە هەوڵ بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکانی قودس دەکەن.

140 جار خوێندراوەتەوە