دەسەڵاتی دادوەری
ئێران رایگەیاند، بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ دەزگای هەواڵگری مۆساد و تێوەگلان لە کوشتنی
ئەفسەرێکی ئێران کەسێکیان لەسێدارە داوە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەسەڵاتی دادەوەری ئێران بڵاویکردەوە، کەسێکیان بەناوی
(موحسین لەنگەرنشین) لەسێدارە داوە کە تۆمەتبارە بە سیخوڕیکردن بۆ دەزگای
هەواڵگیری مۆسادی ئیسرائیل و تێوەگلان لە کوشتنی ئەفسەرێکی سوپای پاسداران لە ساڵی
2022ـدا.
ئاماژەی بەوەشکردوە، موحسین لەنگەرنشین بۆماوەی زیاتر لە دوو ساڵی کاری لەگەڵ
دەزگای هەواڵگری موساد کردوە و مەشق و راهێنانی پێکراوە.
هاوکات، ئاژانسی هەاڵی میزان بڵاویکردوەتەوە، موحسین بەرپرسی چالاکییە گرنگەکانی
مۆساد بوە لەوانە پاڵپشتیکردنی ئۆپەراسیۆنە تیرۆرستییەکان و ئامادەبون لەشوێنی
تیرۆرکردنی سەیاد خودایی، پاڵپشتی ئۆپەراسیۆنەکانی کردوە بۆ هێرشکردنەسەر
ناوەندێکی پیشەسازی سەر بە وەزارەتی بەرگری لە ئیسفەهان.
ئاژانسەکە دەشڵێت: تۆمەتبارەکە دانی بەسەرجەم تاوانەکانیدا ناوە کە ئاڕاستەی کراوە.
46 جار خوێندراوەتەوە