لە روبەروبونەوەیەکدا لە دیمەشق، 11 ئەندامی
هێزەکانی ئاسایشی سوریا کوژران، حکومەتی سوریا هێزی زیاتری رەوانەی شارەکە کرد و
سوپای ئیسرائیلیش هێزێکی سوریای بۆردومانکرد.
هەواڵ:KNNC
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ،
گروپی ریجالکەرامە هێرشیانکردەسەر بارەگای هێز ئەمنییەکانی سوریا لە دیمەشق و بەهۆیەوە
11 ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی سوریا کوژران.
هێزە ئەمنییەکانی سوریا، بەدوای ئەو گروپە نایاسایییانەدا
دەگەڕێن کە هێرشیان کردوەتە سەر بازگەکان و ئۆتۆمبێلە مەدەنییەکان لە ناوچەی سەحنایە.
هەروەها، گروپە
چەکدارەکان لەناوچەی ئەشرەفییە لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکان بڵاوبونەتەوە و تەقەی
هەڕەمەکییان لەو ئۆتۆمبێلانەکردوە کە لەو ناوچەیەوە تێپەڕدەبن.
حکومەتی سوریا،
هێزی زیاتری رەوانەی باشوری دیمەشق کردوە بۆکۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە و پاراستنی
ئاسایشی دانیشتوانی شارەکە، بەڵام بە وتەی سەرچاوە میدیاییەکان، بەشێک لە ئەندامانی
ئەو گروپانە چونەتە سەربانی باڵەخانە بەرزەکان و قەناس و چەکی قورسیان پێیە.
هاوکات، حکومەتی ئیسرائیل رایگەیاند، بۆ
بەرگریکردن لە دروزەکان هێرشمانکردوەتەسەر گروپێکی چەکداری سوریا کە هەوڵی هێرشکردنەسەر
دروزەکانیان لە باشوری دیمەشق دەدا.
72 جار خوێندراوەتەوە