جێگری سەرۆکی دیوانی
سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوون بەو رێکەوتنەی ساڵی
رابردوو لەگەڵی ئەنجامدراوە، سکاڵای یاساییان لەسەر بانکی TBI تۆمارکردوە.
هەواڵ:KNNC
عەزیز ئەحمەد، جێگری
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێم لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نوسیویەتی، نیگەرانین
لە دواکەوتنی بانکی بازرگانیی عێراق لە دانانی ئامێری پارەدانی ئەلیكترۆنی لە هەرێمی
کوردستان.
دەشڵێت: ساڵی
رابردو بانکەکە بەڵێنیدا 100 ئامێری نوێی ڕاکێشانی پارە بۆ (هەژماری من) دابین
بکات و جگە لەوەش زیاتر لە 40 هەزار داواکاری لە فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمەوە پێگەیشتووە،
بەڵام بانکەکە هێشتا فەرمانی کڕینی دەرنەکردووە و چاپکردنی کارت بۆ فەرمانبەرانی
حکومی دواکەوتووە.
رونیشیکردەوە کە
بەهۆی ئەوەی بانکەکە پابەند نەبووە بەو رێکەوتنەکە، بە فەرمی سکاڵایان لەسەر تۆمارکردوە.
1041 جار خوێندراوەتەوە