دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ڤلادیمێر پوتین وازی لە خەونی
دەستبەسەرداگرتنی ئۆکرانیا هێناوە و ئێستا ئاشتی دەوێت.
هەواڵ:KNNC
لە وەڵامی پرسیاری
پەیامنێرێکی کەناڵی ABC News کە ئایا باوەڕت وایە پوتین دەیەوێت کۆتایی بە شەڕی ئۆکرانیا بهێنێت،
ترەمپ وتی "من دەمەوێت".
سەرۆکی ئەمەریکا
کە ڕۆژی سێشەممە لە کۆشکی سپی یادی 100 رۆژەی گەڕانەوەی خۆی بۆ کۆشکی سپی کردوە،
وتی: پێموایە خەونی ئەو (پۆتین) ئەوە بوو کە دەست بەسەر هەموو ئۆکرانیادا بگرێت، بەڵام
بەهۆی منەوە ئەو کارە ناکات.
کاتێک پرسیاری ئەوەی
لێکرا کە ئایا متمانەت بە سەرۆکی ڕووسیا هەیە، ترەمپ لە وەڵامدا وتی: متمانەم بە خەڵکێکی
زۆر نییە.
ڕۆژی شەممەی ڕابردوو،
سەرۆکی ئەمریکا گومانی خۆی لە ئامادەیی پوتین بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا دەربڕی،
دوای ئەوەی سوپای ڕووسیا بۆردومانێکی توندی بۆ سەر ئۆکرانیا دەستپێکرد.
ترەمپ لە پۆستێکدا
لە پلاتفۆرمی ترو سۆشیال ڕایگەیاند "بە هیچ شێوەیەک هیچ هۆکارێک نەبووە بۆ ئەوەی
پوتین مووشەک بخاتە ناو ناوچە مەدەنییەکان و شارەکان و گوندەکانەوە. ئەمە وا دەکات
وا بیربکەمەوە کە ڕەنگە نەیویستبێت شەڕەکە ڕابگرێت، پێویستە مامەڵەیەکی جیاواز لەگەڵدا
بکرێت".
101 جار خوێندراوەتەوە