ئاسیاسێڵ بە سەرکەوتویی سیستەمی (BSS)ـی نوێکردەوە

KNN : Kurdish News Network
02:35 - 22/04/2025
کوردستان
+
-

ئاسیاسێڵ بە سەرکەوتویی سیستەمی پشتگیریکردنی کارەکان (BSS)ی نوێکردەوە وپابەندییەکانی بە پێشخستنی تۆڕەکەی و باشترکردنی ئەزمونی بەکارهێنەران دوپاتدەکاتەوە.


کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بە سەرکەوتنێکی گەورەوە کۆتاییهاتنی نوێکردنەوەی گشتگیر و پێشکەوتوی سیستەمی پشتگیریکردنی کارەکان (BSS) رادەگەنێت، وەک بەشێک لە پلانی ستراتیژی وەرچەرخانی دیجیتاڵی و بەرزکردنەوەی ئامادەیی تەکنیکی بۆ خزمەتکردنی ملیۆنەها بەشداربو بە بەرزترین و فراوانترین ئاستی دیجیتاڵی بێ کەموکوڕی.

 

رۆژی هەینی بەرواری 11ـی نیسان، لە پێناو گەرەنتیکردنی بەردەوامبونی خزمەتگوزاری و کاریگەری نەخستنەسەر بەشداربوان، ئاسیاسێڵ دەرفەتی بەخشییە سەرجەم بەشداربوانی کە دەستیان بە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و پەیوەندی بێبەرامبەر و بێ کۆنترۆڵ بگات. ئاسیاسێڵ ئەمەی لە ئەنجامی راستەوخۆی پلانێکی تەکنیکی تۆکمەوە جێبەجێکرد بۆ کۆتایهێنان بە کاری نوێکردنەوەکە بێ گیروگرفت و گەرەنتیکردنی لە کارداهێشتنەوەی خزمەتگوزاریەکان و نەپچراندنی پەیوەندی.

 

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی سیستەمی پشتگیریکردنی کارەکان (BSS) پاش نوێکردنەوەکە، بریتییە:

پلاتفۆرمێکی یەکگرتو و پۆلێنی جیاواز:

سیستەمەکە ڕوماڵی گشتگیر بۆ سەرجەم بەشداربوان لە تاکەکان و هەروەها کۆمپانیاکان دابین دەکات و خزمەتی بەشداربوانی هێڵەکانی پریپەید و پۆستپەید دەکات لە رێگای روکارێکی کارپێکردنی یەکگرتوەوە کە دەبێتە هۆکاری کەمکردنەوەی ئاڵۆزی و بەرزکردنەوەی کارامەیی.

●خێرایی خستنەبەردەستی تازەترین ئۆفەرەکان (Time To Market):

ئاسیاسێڵ، لەمەودوا دەتوانێت خزمەتگوزاری بازرگانی لە چەند کاتژمێرێکی کەمدا بخاتەبەردەست، ئەمەش دەبێتە هۆی پتەوکردنی تواناکانی بۆ داهێنان و وەڵامدانەوەی خێرا بۆ داواکاری و پێداویستییەکانی بازاڕ.

●ژێرخانێکی گونجاو و پاڵپشتیکراو بە ژیری دەستکرد:

سیستەمە نوێیەکە پشت بە ژێرخانی Cloud-native دەبەستێت کە بە یەکەی زیرەک بۆ پرۆسێسکردن و شیکردنەوەی داتا، کە یارمەتیدەرە بۆ فراوانبونی توانا تەکنیکییەکان بە سانایی و پارێزگاریکردن لە بەرزترین ئاستی کارایی.
●دیدگای بێ کەموکوڕی بۆ بەرێوەبردنی خزمەتگوزاری بەشداربو (360 پلە):

سیستەمەکە ئەزمونی بێخەوشی بەکارهێنان لە رێگای کۆکردنەوەی زانیارییەکانی پسوڵە، گواستنەوە، بەرێوەبردنی پەیوەندی بەشداربوان (CRM) و بەرێوەبردنی ڤاوچەرەکان و بەشەکانی تر لە یەک سیستەمدا کە رێگا خۆشدەکات بۆ پشتگیریکردنی وەڵامدانەوە بەشێوازێکی خێراتر و وردتر.

●کارامەیی بەرزتری کارپێکردن:

سیستەمە نوێیەکە کارامەیی ئاسیاسێڵ بەرزتر دەکاتەوە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری متمانەپێکراوتر، ئەم هەنگاوە بنەڕەتییە بۆ پەرەپێدانی کارە ناوخۆییەکان و باشترکردنی بەرێوەبردنی دیجیتاڵی بۆ کۆمپانیا ئەژماردەکرێت.

دەربارەی ئەم سەرکەوتنە، بەرێز عامر سونناع، بەرێوەبەری جێبەجێکاری ئاسیاسێڵ دوپاتیکردەوە کە نوێکردنەوەی سیستەمی پشتگیری کارەکان بەشێکە لە پابەندبونە بەردەوامییەکانی بۆ بنیاتنانی داهاتویەکی دیجیتاڵی بێ کەموکوڕی لە عێراق و  پتەوکردنی ئەو ژێرخانەی کە خزمەتی نزیکەی 20 ملیۆن بەشداربو دەکات، هەروەها وا لە سێکتەرە ئابورییە جیاوازەکان دەکات بگەنە چارەسەری تەکنیکی متمانەپێکراو و پێشکەوتو.

بەرێز عامر سونناع – بەرێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئاسیاسێڵ- زیاتر لەم بارەیەوە دوا و رایگەیاند: "ئەمرۆ ئاهەنگ دەگێرین بە بۆنەی سەرکەوتنێکی ستراتیژییەوە کە شوێنی ئاسیاسێڵ پتەوتر دەکات لە پێشەنگی وەرچەرخانی دیجیتاڵیدا. نوێکردنەوەی سیستەمی پشتگیری کارەکان (BSS)، پابەندییەکانمان دەچەسپێنێت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پێشکەوتو و ئامادەیی تەواومان دەسەلەمێنیت بۆ خستنەبەردەستی نەوەی پێنجەم (5G) کە ئەزمونێکی خێراتر و زیرەکتر دەخاتە بەردەستی بەشداربوانمان."

ئاسیاسێڵ پابەندی خۆی بۆ پێشەنگایەتی بواری پەیوەندییەکان و وەرچەرخانی دیجیتاڵی دوپاتدەکاتەوە لە عێراق. ئەوەش لە رێگای وەربەهێنان لە نوێترین تەکنۆلۆجیاکان و پێشکەشکردنی تاقیکردنەوەی داهێنەرانە کە داواکارییەکانی بازار پڕبکاتەوە و بەشداری لە بەرەوپێشبردنی رەورەوەی ئابوی دیجیتاڵیدا بکات.


دەربارەی ئاسیاسێڵ:


"ئاسیاسێڵ، کۆماندەکاتەوە" دابینکاری سەرەکییە لە خزمەتگوزارییەکانی مۆبایل و  دیجیتاڵی لە عێراقدا. کە خزمەتی نزیکەی 20 مليۆن بەشداربو دەکات. تۆرە نیشتیمانییەکەی زیاتر لە %99.06 ی دانیشتوان دەگرێتەوە و ئاستبەرزترین خزمەتگوزاری 4G لە سەرجەم پارێزگاکاندا پێشکەش دەکات. ئاسیاسێڵ، شانازی بە رۆلی پێشەنگەکەیەوە دەکات لە چەسپاندنی وەرچەرخانی دیجیتاڵیدا لە رێگای وەبەرهێنانە بەردەوامەکانی لە ژێرخان و تەکنۆلۆجیا پێشکەتوەکان.

بۆ زانیاری زیاتر:
 www.asiacell.com
بەشی پەیوەندییە گشتییەکان – ئاسیاسێڵ:  [email protected]

489 جار خوێندراوەتەوە