تا دێت نرخی زێڕ زیاتر بەرزدەبێتەوە و ئۆنسەیەک
نزیکدەبێتەوە لە 3400 دۆلار.
ئابوری:KNNC
لەگەڵ کردنەوەی بازاڕە
داراییەکانی ئاسیا، نرخی زێڕ بەرزبونەوەی تۆمارکرد و ئۆنسەیەک بە 3.315 دۆلار
مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، بەپێی
داتاکانی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی ئایندەی زێڕی ئەمەریکا بەڕێژەی زیاتر لە 2% بەرزبوەتەوە و گەیشتوەتە
3395 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.
نرخی زێڕ
لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا بەرێژەی 27% بەرزبوەتەوە.
دابەزینی نرخی دۆلار بۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی
سێ ساڵدا، پەرەسەندنی گرژییە ئابورییەکانی نێوان ئەمەریکا و چین لە هۆکارە
سەرەکییەکانی بەرزبونەوەی نرخی زێڕن لە جیهاندا.
سەبارەت بە کانزاکانی دیکەش، نرخی زیوی سپۆت بەڕێژەی
0.1% بەرزبوەتەوە بۆ 32.63 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، پلاتینیۆم بەڕێژەی 0.2% بەرزبوەتەوە
و گەیشتوەتە 969.20 دۆلار، پالادیۆم بەڕێژەی 0.3% دابەزیوە و گەیشتوەتە 959.20 دۆلار.
644 جار خوێندراوەتەوە