نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە
و هەردو جۆرەکەی نەوت نرخەکەیان بەراورد بە رۆژی پێشوتر دابەزینی تۆمارکردوە.
ئابوری: (KNNC)
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت
بە (66)
دۆلار و (80)
سەنت لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە رۆژی پێشوتر نرخەکە یەک دۆلار و 16 سنەت
دابەزیوە.
جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى
ئەمەریکیش بە (63) دۆلار و (58) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژی پێشوتر نرخەکە یەک دۆلار و 10
سەنت دابەزیوە.
74 جار خوێندراوەتەوە