میدیاكانی یەمەن ئاشكرایانكرد، ئەمەریكا بۆردومانی سەنعای پایتەخت و شاری
سەعدەی كردوە و هاوكات سەرۆكی ئەمەریكا رایدەگەیەنێت:
حوسییەكانی یەمەن بەتەواوی لەناودەبەین.
هەواڵ: (KNNC)
میدیاكانی یەمەن بڵاویانكردەوە؛ لەلایەن سوپای ئەمەریكاوە هێرش كراوەتە سەر
وڵاتەكەیان و هەردو شاری سەنعای پایتەخت و سەنتەری شاری سەعدەی بەئامانج گرتوە.
لای خۆشیەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند: بۆردومانی
حوسیەكانی یەمەنیان كردوە و زیانێكی زۆری بەر ئەو گروپە بەربەرییە كەوتوە و ئەمجارە
بەتەواوی ئەو گروپە لەناودەبەن.
سەرۆكی ئەمەریكا هۆشداری بە كۆماری ئیسلامی ئێراندا كە، پێویستە ئێران
دەستبەجێ هاوكارییەكانی بۆ حوسییەكانی یەمەن رابگرێت.
هاوكات سەرۆكی ئەمەریكا جەختی لە رێككەوتن لەگەڵ تاراندا كردەوە و ئاماژەی
بۆ ئەوەكرد، وڵاتەكەی دو مانگ دەرفەت دەدات
بە عەلی خامنەیی، رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئەوەی لەگەڵ واشنتۆن رێكبكەوێت.
میدیا ئەمەریكییەكان ئەوەیان خستوەتەڕو، نامەکەی ترامپ بۆ خامنەیی توندبوە،
كە تیادا هۆشداری لە دەرئەنجامەکانی درێژەدان بەبەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران داوە، لەكاتی
رەت كردنەوەی دانوستان بۆ رێككەوتنیش پێدەچێت تاران روبەڕوی گورزی سەربازی
ببێتەوە.
232 جار خوێندراوەتەوە