سەرۆکوەزیرانی عێراق
رایگەیاند، لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان لەهەوڵدان بۆئەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی
کوردستان دەستپێبکەنەوە.
هەواڵ:KNNC
لەگەڵ کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ وەزیری وزەی تورکیا محەمەد شیاع سودانی
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، هەوڵی جدی دەدەدین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی
نەوتی هەرێمی کوردستان.
وتیشی: دانوستان لەگەڵ کۆمپانیا بیانییە نەوتییەکان کە گرێبەستیان لەگەڵ
هەرێم هەیە، بۆ چارەسەرکردنی هەندێک کێشەی تەکنیکی پەیوەست بە دەستپێکردنەوەی
هەناردەی نەوت.
هاوکات، وەزیری وزەی تورکیا خواستی وڵاتەکەی بۆ هاوکاری زیاتر لەگەڵ عێراق
لە بوارە جیاجیاکان دوپاتکردەوە، هەوەرها جەختی لە هەناردەکردنەوەی نەوتی بەسرە
لەرێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە کردەوە.
111 جار خوێندراوەتەوە