هاتوچۆی سلێمانی
دەنگۆیەك رەت دەكاتەوە و دەڵێت: رەشكردنی جامی بەردەم شۆفێر و جامی سەر سندوق قەدەغەیە
لەبەر ئەوەی ئاستی بینین کەم دەکاتەوە، هەركەسێكیش سەرپێچی بكات بێجگە لەوەی سێ
رۆژ دەست بەسەر ئۆتۆمبیلەكەیدا دەگیرێت بەبڕی (500) هەزار دینار سزا دەدریت.
هەواڵ: (KNNC)
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی
سلێمانی رایگەیاند: بەپێچەوانەی ڕێنماییەکانی جام ڕەشکردنی ئۆتۆمبێل لە سۆشیال
میدیاو ئەو دوکانانەی کە کاری جوانکاری ئوتومبێل ئەنجام دەدەن بڵاوکراوەتەوە بەناو
هاوڵاتییاندا کە گوایە جامی بەردەم شۆفێر و جامی سەر سندوق (جامی دواوە) ئاساییە
جام رەش بکات، بەڵام ئەم دەنگۆیانە دورن لە ڕاستییەوەو قەدەغەیە لەبەرئەوەی ئاستی
بینین کەم دەکاتەوە و پێویستە بەپێی ڕێنماییەکان کاریان بۆ بکرێت.
بڵاویشیكردوەتەوە
كە، شۆفێران و دوکانەکانی جوانکاری ئۆتۆمبێل ئاگادار دەکەنەوە لە کڕین و فرۆشتنی
(لۆگۆی رێژە / ستیکەر) و گۆڕینی لەزگەی جامی ئۆتۆمبێل دوای رەزامەندی وەرگرتن لە
بەڕێوەبەرایەتیەكەیان بەڕێژەی بەرزتر قەدەغەیە و سەرپێچیکار ڕوبەڕوی یاسا
دەکرێتەوە.
هاتوچۆی
سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، سەرجەم مەفرەزە گەڕۆکەکانی هاتوچۆ
ئاگادارکراونەتەوە ئامێری پێوەری رێژەی جام رەشکردن بەکاربهێنن تا ئەو دیاردەیە
بنەبڕ بکرێت و هەر شۆفێری ئوتومبێلێک پێچەوانەی ڕێنماییەکان ئوتومبێلەکەی جام ڕەش
بکات بەبڕی (500) سەد هەزار دینار سزا دەدرێت هاوكات بۆ ماوەی سێ رۆژ دەست
بەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت.
1473 جار خوێندراوەتەوە