سودانی رایدەگەیەنێت:
عێراق رێز لەهەڵبژاردنەکانی گەلی سوریا بەهەمو پێکهاتەکانییەوە دەگرێت و بۆ بەشداریکردن
لە پاڵپشتیکردنی سوریا و ئاوەدانکردنەوە بەغداد ئامادەی هەمو هاوكارییەكە.
هەواڵ: (KNNC)
محەمەد شەیاع
سودانی، سەرۆکی وەزیرانی عێراق پێشوازی لە ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا
كرد و لە دیدارەکەدا جەختی لەسەر هەڵوێستی ڕون و پتەوی عێراق بەرامبەر بەڕێزگرتن لەهەڵبژاردنەکانی
گەلی سوریا، بەهەمو پێکهاتەکانییەوە كردەوە، هەروەها راشیگەیاندوە كە: سەقامگیری
سوریا رەنگدانەوەی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دەبێت.
نوسینگەی سودانی
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە كە سەرۆك وەزیرانی عێرا جەختی لە گرنگی بەردەوامی ڕاوێژی سیاسی
و ئەمنی نێوان هەردو وڵات کردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەكەی
نوسینگەی سودانی، سەرۆك وەزیران باسی لەوەكردوەكە؛ گرنگە
پرۆسەیەكی سیاسی گشتگیر لە سوریا بەڕێوەبچێت كە پارێزگاری لە فرەیی و ئاشتی
كۆمەڵایەتیی بكات هەروەها رێز لە بیروباوەڕو پیرۆزیی هەمو چین و توێژەكانی گەلی سوریا بگیرێت رێگە بە هیچ جۆرە
دەستدرێژیی و پێشێلكارییەك دژی پێكهاتەكان ئەنجام بدرێت.
لەكۆبونەوەی نێوان
سودانی و شەیبانی، جەختی لەسەر سەروەری و یەک پارچەیی خاکی سوریا و رەتکردنەوەی هەمو
دەستێوەردانێک لە کاروباری سوریا كراوەتەوە، بەتایبەتی ئەوەی ئەمڕۆ رودەدات لە کۆنترۆڵ
کردنی خاکی سوریا لە لایەن سوپای قەوارەی
داگیرکەرەوە.
محەمەد شیاع
سودانی ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، بۆ بەشداریکردن لە پاڵپشتیکردنی سوریا و ئاوەدانکردنەوەی
و پێشکەشکردنی هەمو ئاسانکارییە پێویستییەکان، ئامادەیی عێراقی دەربڕیوە لەو بوارەدا،
جەختی کردەوە؛ لەسەر گرنگی هەماهەنگی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر.
164 جار خوێندراوەتەوە