هندستان: هێرشێكی پاكستان 72 قوربانی لێكەوتەوە

KNN : Kurdish News Network
09:42 - 08/05/2025
جیهان
+
-

لە هێرشێكی پاكستاندا بۆسەر گوندێكی هندستان (72) كەس بون بەقوربانی، كە (13) كەسیان گیانیان  لەدەستداوە و (19) كەسی دیكەش بریندرابون.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

دوای پەرەسەندی ئاڵۆزییەكانی نێوان هندستان و پاكستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە نیودلهی رایگەیاند: لەئەنجامی هێرش كردنە سەر سنوری وڵاتە لەلایەن تۆپهاوێژەكانی پاكستانەوە (13) هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە.

 

شەوی رابردو، هندستان و پاكستان بەدرێژایی هێڵی سنوری جیاکردنەوەی هەردو وڵات هێرشیان كردوەت سەر یەكتری.

 

كەمێك پێش ئێستا و لسەردانێكی فەرمی بۆ نیودەلهی، عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند: بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان و كۆنترۆڵكردنی دۆخەكە داواكارە لە هەردو وڵات دانبەخۆیاندا بگرن.

 

هاوکات بەرپرسانی ئەمنیی پاکستان ئاشكرایانكردوە، سیستەمی بەرگری ئاسمانی وڵاتەكەیان فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هیندی لە نزیک بنکەیەکی دەریایی كە دامەزراوەیەكی سەربازیشی لێییە، لەڕۆژهەڵاتی شاری لاهور خستوەتە خوارەوە.

944 جار خوێندراوەتەوە