وەزیری دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت: وڵاتەكەی پشتگیری رێككەوتنەكەی نێوان
مەزوڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع دەكات و هاوتا سوریەكەشی دەڵێت: ئامانجی سەرەكی
سەردانەكەی پەیوەندی بە ئابورییەوە هەیە و هەوڵ دەدەن سود لە ئەزمونی عێراقییەكان
وەربگرن.
هەواڵ: (KNNC)
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا سورییەكەی، فواد حسێن، وەزیری دەرەرەوەی
عێراق رایگەیاند: بۆ روبەڕوبونەوەەی مەترسییەكانی
دەبێت هاوكاری نێوان بەغداد و سوریا زیاتر بێت، وتیشی: پشتگیری رێككەوتنەكەی نێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)
و دیمەشق دەكەین.
وتیشی: لە كۆبونەوەكەیاندا لەگەڵ هاوتا سورییەكەی، باسی روداوەكان و توندو
تیژییەكانی چەند رۆژی رابردوی سوریایان كردوە، هەروەها باسیان لەوە كردوە كە ناسەقامگیری
دۆخی ئەمنی سوریا راستەوخۆ كاریگەری لەسەر عێراق هەیە.
لای خۆیەوە ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا رایگەیاند: وڵاتەكەی
لەگەڵ عێراق پەوەندییەكی مێژوییان هەیە و ئێستاش چارەنوسێكی هاوبەش كۆیان
دەكاتەوە، بۆیە ئامادەن هەمو هاوكاریەك بكەن بۆ روبەڕوبونەوەی گروپە تیرۆرستییەكان
و رێكخراوی داعش.
وتیشی: هەوڵ دەدەن سود لە توانا و ئەزمونی عێراقییەكان بۆ ئاوەدانكردنەوەی وڵاتەكەیان
وەربگرن كە ئامانجی سەرەكی سەردانەكەی بۆ
عێراق پەیوەندی بەئابورییەوە هەیە.
پێشتر، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، ئامانجی سەرەكی لە سەردانە
رانەگەیەندراوەكەی وەزیری دەروەی سوریا بۆ عێراق گفتوگۆكردنە لەسەر پهیوهندیهكانی
نیوان دیمەشق و بەغداد هەروەها زیاتر بهرهوپێشبردنی ئهو پهیوهندیەكانیانە
بەگشتی و دۆسیهی ئهمنی بەتایبەتی.
176 جار خوێندراوەتەوە