بەمەبەستی
گفتوگۆكردن و تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان و زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی دۆسیه‌ی
ئه‌منی، وەزیری دەرەوەی سوریا به‌سه‌ردانێكی
فەرمی گه‌یشته به‌غداد و لەلایەن هاوتا عێراقییەكەیەوە پێشوازیلێكرا.
هەواڵ:
(KNNC)
ئەمڕۆ
هەینی، بەمەبەستی گفتوگۆكردن و تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان ئه‌سعه‌د شه‌یبانی،
وەزیری دەرەوەی سوریا به‌سه‌ردانێكی فەرمی گه‌یشته به‌غدادی پایته‌خت و بڕیار
وایە لەگەڵ فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی دیكه كۆببێته‌وه.
رۆیتەرز
بڵاویكردەوە، ئامانجی سەرەكی لە سەردانە رانەگەیەندراوەكەی وەزیری دەروەی سوریا گفتوگۆكردنە لەسەر په‌یوه‌ندیه‌كانی نیوان
دیمەشق و بەغداد هەروەها زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و په‌یوه‌ندیەكانیان بەگشتی و دۆسیه‌ی
ئه‌منی بەتایبەتی.
له‌دوای
روخانی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی پێشوی سوریا، سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌سعه‌د
شه‌یبانی یه‌كه‌م به‌رپرسی باڵای سوریایه سه‌ردانی به‌غداد دەكات.
278 جار خوێندراوەتەوە