سەرۆكی
فراكسیۆنی گۆڕان رایدەگەیەنێت: توانای حكومەتی هەرێم بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا حەوت
هەزار مێگاوات كارەبایە كەبەشی خواستی هاوڵاتیان دەكات، بەڵام چەند ساڵە پەنای بۆ
موەلیدە ئەهلییەكان بردوە، ئاشكراشیدەكات؛ هیچ گەرەنتیەك نییە حكومەت بتوانێت بەم
پڕۆژە كارەبای (24) كاتژمێری بۆ هاوڵاتیان دابین بكات.
هەواڵ: (KNNC)
جوانڕۆ محەمەد،
سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان بە (KNN)ـی
راگەیاند: خواستی هاوڵاتیان لە بۆ بەكارهێنانی تەزوی كارەبا لە وەرزی زستاندا حەوت
هەزار و (500) مێگاوات و لە وەزری هاویندا بۆ شەش هەزار و (500) مێگاوات دادەبەزێت،
ئەمە لە كاتێكدایە كە حكومەت توانای بەرهەمهێنانی حەوت هەزار مێگاوات كارەبای
هەیە، بەڵام ساڵانێكی زۆرە بە موەلیدە ئەهلییەكان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین
دەكەن.
لەسەر نرخی
كارەبای پڕۆژەی روناكی وتیشی: بەرزكردنەوەی نرخی یەك كیلۆوات كارەبا بۆ (180)
دینار نایاساییە، دەبێت نرخی كارەبا لەگەڵ بژێوی هاوڵاتیاندا بگونجێت، بەڵام ئامانجی
پڕۆژەكە گرانكردنی نرخی كارەبایە و بڕیاری بەرزكردنەوەی نرخەكەی لەلایەن نوسینگەی
سەرۆكی حكومەتەوە دراوە.
سەبارەت بە
دابینكردنی كارەبای (24) كاتژمێری سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان رونیكردەوە؛ هیچ
گەرەنتیەك نییە حكومەت بتوانێت بەم پڕۆژە كارەبای (24) كاتژمێری بۆ هاوڵاتیان دابین
بكات، بەكارهێنانی تەزوی كارەبا لە ئەو گەڕەكانەی پڕۆژەی روناكی و دابینكرنی
كارەبای (24) كاتژمێری تیایدا جێبەجێ كراوە بەرێژەی لە (40%) كەمیكردوە.
سەرۆكی
فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، وەزارەتی كارەبا ئاگای
لەم پڕۆژەی روناكی و بەرزكردنەوەی نرخەكەی نییە، لە كاتێكدا پێویست بو ئەنجومەنی
وەزارەتی كارەبا بڕیار لەسەر زیادكردنی نرخی كارەبا بدات، بۆیە پێش بەكارهێنانی
كارەبای ئەم پڕۆژەیە پارەكەی وەردەگرێت.
299 جار خوێندراوەتەوە