پسپۆڕانی خۆراك رێنمایمان ده‌كه‌ن كه نابێت ئه‌و پەتاتانەی
چەكەرەیان كردوە یان سەوزبونەتەوە بخۆین، چونكه زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.
تەندروستی: (KNNC)
بەپێی رێنماییەكانی زانستی خۆراك و ته‌ندروستی ئەو
پەتاتانەی چەكەرەیان كردوە، سەوزبونەتەوە، نەرم بون و یان لەزەویدا زۆر ماوەنه‌تەوە، شیاوی خواردن و رواندنەوە نین هه‌روه‌ها
به‌هۆی زیان گه‌یاندن به ته‌ندروستی نابێت له ئاماده‌كردنی خواردنیشدا به‌كاربهێنرێن.
رونیانكردوه‌ته‌وه كه؛ یه‌كێك له هۆكاره‌كانی
خراپبون یان سه‌وزبونه‌وه‌ی په‌تاته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شێوازی و ماوه‌ی هەڵگرتن،
كە بەهۆی بەكارهێنانی مادە قڕكەرەكانەوە مادەی سۆلانین و ئەلفا كانونین دروست
دەكات و زیا به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌وه‌یانخستوه‌ته‌ڕو، بەهۆی رودانی كارلێكی
كیمیاییەوە په‌تاته‌كه چەكەرە دروست دەكات، رەنگی دەگۆڕێت بۆ سەوز و هه‌روه‌ها پەتاتەكە
نەرم دەبێت، دەبێتە هۆی گۆڕینی كاربۆهیدات بۆ شەكرەكان و بەئاسانی هەرس نابێت، له‌گه‌ڵ تێكدانی كرداری
هەرسكردن دەبێتە هۆی ژەهراوی بونی لەش.
پسپۆڕانی خۆراك ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن، نابێت پەتاتە
لە شەش مانگ زیاتر هەڵبگیرێت، چونكه پله‌كانی گه‌رما و هه‌بونی شێ زیانی
پێدەگەیەنێت له‌ئه‌نجامیشدا ماددەی دایۆكسین و سلیكات دروست ده‌كات كە ماددەكه مه‌ترسی
بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، بۆیه پێویستە ئەگەر پەتاتە چەكەرەی كرد یان سەوز بو
بەهیچ جۆرێك نەخورێت.
850 جار خوێندراوەتەوە