كەشناسێك: لەسەنتەری شاری سلێمانی و هەڵەبجە بەفر دەبارێت

KNN : Kurdish News Network
07:08 - 17/01/2025
کوردستان
+
-

بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا رۆژی لەرۆژی یەكشەممەوە شەپۆلێكی بارانبارین رو لە هەرێمی كوردستان دەكات و لە سەنتەری شاری سلێمانی و هەڵەبجە بەفر دەبارێت.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

 

هەڤاڵ سدیق، شارەزاى کەشوهەوا رایگەیاند: بەپێی پێشبینییەكان و ئەو وێنانەی لەسەر نەخشە دەركەوتون، كەشێكی ناسەقامگیر ناوچە جیاجیاكان و بەدیاریكراویش لە شەوی یەكشەممەوە شەپۆلێكی بەفروباران بارین شارەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

 

 

سەبارەت بەو ناوچانەی باران تێیادا دەبارێت رونیكردوەتەوە، بەهۆی هاتنێكی بڕێكی زۆر شێ نمەباران بۆ بارانی مامناوەند دەشتاییەکانی هەولێر و کەرکوک و گەرمیان دەیانگرێتەوە.

 

 

كەشناسەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، هاتنی بارستەهەوایەکی سارد لە جەمسەری ناوچەکانی رۆژهەڵات و باکوری کوردستان، وادەكات بەتەواوی ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر، دهۆک، سۆران، راپەڕین، سلێمانی و هەڵەبجە و بەشێک لەناوچە شاخاوییەکانی گەرمیان بەفربارین بەچری دەستپێدەکات.

 

 

بەپێی پێشبینییەکانى ئەو کەشناسە؛ کاریگەریی بارستە هەوا ساردەکە زیاتر بۆ ئەو ناوچانەی كە بەرزیان لەنێوان (100 بۆ 800) مەتر شۆڕ دەبێتەوە کەمترە، بۆیە پێدەچێت لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و  هەڵەبجە بەفر ببارێت.

2289 جار خوێندراوەتەوە