'لە چەند رۆژى داهاتودا لیستى موچەى مانگى 10 رادەگەیەنرێت'

KNN : Kurdish News Network
01:39 - 05/12/2024
کوردستان
+
-

وردبینى لە لیستى موچەى مانگى 11 کۆتاییهاتوە و چاوەڕێش دەکرێت لە رۆژانى داهاتو لیستى موچەى مانگى 10 رابگەیەنرێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

 

سەرچاوەیەکى ئاگادار بە کەى ئێن ئێن،ى راگەیاند؛ وردبینیکردن لە لیستی موچەی مانگی 11 کۆتاییهاتوە و لیستی موچەی مانگی 12ش لەلایەن گەنجینەکانەوە رەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێم کراون.

 

 

ئەو سەرچاوەوە ئەوەى بۆ کەى ئێن ئێن ئاشکرا کردوە کە تا کۆتایی هەفتەی داهاتو موچەی مانگی 11 لە بەغدادەوە رەوانە دەکرێت و چاوەڕێش دەکرێت لە رۆژانى داهاتودا لیستى موچەى مانگى 10 رابگەیەنرێت و دابەشکردنى موچە دەستپێبکات.

 

 

جەختیشیکردوەتەوە کە لەگەڵ هاتنى پارە لە بەغدادەوە موچە دابەش دەکرێت و سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سودانیش لەبارەی موچەوە گفتوگۆیان کردوە.

 

بەپێی زانیارییەکانى ئەو سەرچاوەیە، حکومەتى هەرێمى کوردستان چاوەڕوانە بۆئەوەى سێ 763 ملیار دینارى لەگەڵ 430 ملیار دینارى دیکە رەوانە بکرێت تا دەست بە دابەشکردنى موچە بکات.

 

دوێنێ، محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند موچە پەیوەندی بە سیاسەتەوە نییە و مانگانە 763 ملیار دینار رەوانەی هەرێم دەكرێت و وتیشى:  موچە بابەتێکی سیاسی نییە و حكومەتی عێراق پابەندی بڕیاری دادگای فیدراڵی بوە و موچەی موچەخۆرانی هەرێمیان ناردوە، بەڵام هەرێم پاFەندی بڕگە و ماددەی بودجەوە نەبوە و ئەمڕۆش وەزیرى ناوخۆ لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ بەغداد بیانو دەگرێت و هەرێم هیچ نەماوە نەیکات.

 

سلێمانى-بڕیار نامیق

1541 جار خوێندراوەتەوە