تورکیا و روسیا و ئێران تاوتوێی دۆخی سوریا دەکەن

KNN : Kurdish News Network
06:35 - 30/11/2024
جیهان
+
-

وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و روسیا رایانگەیاند، نیگەرانن لە پەرەسەندنی گرژییەکانی سوریا، ئێرانیش دەڵێت: لە باکوری سوریا هێرشکراوەتە سەر کونسوڵخانەکەیان.

 

هەواڵ:KNNC

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاکان فیدان، هاوتا تورکییەکەی ئەنجامدا.

 

وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا لەبارەی فراوانبونی مەترسیداری دۆخەکە گفتوگۆیان کردوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و روسیا، نیگەرانی قوڵی خۆیان دەربڕیوە سەبارەت بە پەرەسەندنی گرژییە سەربازییەکان لە پارێزگاکانی حەلەب و ئیدلب.

 

هاوکات، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران داوای لە روسیا کرد، هاوکارییان بن لە روبەڕوبونەوەی هێرشەکان لە سوریا.

 

لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، گروپە چەکدارەکان، هێرشیانکردوەتە سەر کونسوڵخانەکەیان لە باکوری سوریا.

 

 

وتیشی: وەڵامی ئەو هێرشانە دەدەنەوە کە کونسوڵخانەکەیانی بە ئامانج گرتوە.

859 جار خوێندراوەتەوە