بڵاوبونەوەی
نەخۆشییەكی دەگمەن، سەدان مریشی لە سنوری پارێزگای دهۆك مرداركردوەتەوە، جێگری سەرۆکی
کۆمەڵەی پەلەوەرەكانیش دەڵێت: هۆكارەكەی بۆ خراپی كوالێتی جوچكە هاوردە كراوەكان
دەگەڕێتەوە.
هەواڵ: (KNNC)
حاجی شەرەڤان،
جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی پەلەوەرەكانی دهۆک بە (کەی ئێن ئێن) راگەیاند: چەند رۆژێکە لە
پرۆژەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی سنوری پارێزگای دهۆك بڵاوبوەتەوە كە بۆیەكەمجارە ئەم
نەخۆشییە دەردەكەوێت، لە (70%)ـی مریشكەكان مردار دەكاتەوە.
وتیشی: هەست
بە نەخۆش كەوتنی مریشكەكانی كێڵگە پەلەوەرییەكان ناكرێت، لەپڕدا مردار دەبنەوە،
ئەوەش زیانێكی گەورەی بە خاوەن كێڵگەكان گەیاندوە.
جێگری سەرۆکی
کۆمەڵەی پەلەوەرەكانی دهۆک ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، تا ئێستا هیچ یەكێك لە لایەنە پەیوەندیدارەكان
نەهاتوەنەتە سەرخەت، بەڵام بەپێی ئەو بەدواداچونانەی كە كۆمەڵەكەیان كردویانە هۆكاری
بڵاوبونەوەی ئەم نەخۆشییە دەگەڕێتەوە بۆ خراپی كوالێتی ئەو جوچكانەی هاوردە
دەكرێن.
203 جار خوێندراوەتەوە