نوێترین توێژینەوە: ئەو کەسانەى کەمتر لە حەوت کاتژمێر دەخەون خێراتر پیر دەبن

KNN : Kurdish News Network
10:30 - 26/11/2024
تەندروستی
+
-

نوێترین توێژینەوە دەریخستوە خەوتنى کەمتر لە حەوت کاتژمێر لە شەو و رۆژێکدا پیربون لە کەسەکەدا خێراتر دەکات و مەترسیی بۆسەر مێشک و جەستەى دروست دەکات.

 

تەندروستى:KNNC

 

بەپێى ئەو توێژینەوەیەى لە گۆڤارى (BMC) تەندروستى بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتوە کە خەوتن بۆ کەمتر لە حەوت کاتژمێر لە شەوێکدا تەمەنکردن بەشێوەیەکى رێک و پێک تێکدەدات و کەمى دەکاتەوە.

 

توێژینەوەکە ئەوەى خستوەتەڕو کە کەمخەوى کارى مێشک و جەستە تێکدەدات و پاراستنى جەستە تێکدەدات، هەروەک کەسەکە روبەڕوى توشبون بە نەخۆشییە مەترسیدارەکان دەکاتەوە.

 

توێژینەوەکە لەسەر کەسانی پێگەیشتو ئەنجامدراوە، دەرکەوتوە ئەو کەسانەى کە لەکاتى گونجاودا دەخەون و کوالێتى خەوتنیان باش و سروشتییە، بەشێوەیەکى رێک و پێک و هاوشێوە تەمەنى خۆیان پیر دەبن و دوچارى پیربونى پێشوەختە نابنەوە.

 

توێژەرانى ئەم توێژینەوەیە گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەى کە کەمخەوى بۆماوەیەکى دورودرێژ کەسەکە دوچارى بەرزبونەوەى هۆرمۆنەکانى فشار و هەوکردن دەکاتەوە، بەمەش تواناى فێربون کەم دەبێتەوە و کەسەکە بەرە بەرە ماسولکەکانى لەدەستدەدات و بەپێی کاتیش مێتابۆلیزمى جەستەى تێکدەچێت.

105 جار خوێندراوەتەوە