ئیسرائیل بۆ ئێران: هێشتا وەڵامى هێرشەکەى سەر ماڵى نەتەنیاهۆمان نەداوەتەوە

KNN : Kurdish News Network
08:52 - 29/10/2024
جیهان
+
-

میدیاکانى ئیسرائیل ئاشکرایانکردوە کە وەڵامى هێرشەکەى ئیسرائیل بۆسەر ئێران هێرشەکەى سەر ماڵى نەتەنیاهۆى لەخۆ نەگرتوە، هەربۆیە وەڵامەکانیان بۆ ئێران کۆتایی نەهاتوە.

هەواڵ:KNNC

 

کەناڵ 13ـى ئیسرائیل بڵاویکردوەتەوە کە وەڵامى ئەم دواییەى ئیسرائیل بۆ ئێران وەڵامى هێرشەکەى سەر ماڵى نەتەنیاهۆ نەبوە و جەختیشکراوەتەوە کە ئیسرائیل تاوتوێی وەڵامێک دەکات بۆ ئەو مەبەستە.

 

لەبارەى هێرشەکەوە، سارە نەتەنیاهۆ، هاوسەرى بنیامین نەتەنیاهۆ رایگەیاند کە ئەم هێرشە کە بە نیازى تیرۆرکردنیان ئەنجامدراوە تەنها دەستدرێژى نییە بۆسەر ئەوان، بەڵکۆ دەستدرێژییە بۆسەر ئیسرائیل و گەلەکەیان.

 

رۆژى 19ـى ئەم مانگە، لە لوبنانەوە و بە فڕۆکەى بێ فڕۆکەوان ماڵى بنیامین نەتەنیاهۆى سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل لە قیساریە کرایە ئامانج و هەر دواى هێرشەکەش نوسینگەى سەرۆک وەزیران ئاشکرایکرد کە نەتەنیاهۆ و هاوسەرەکەى لە ماڵەکەدا نەبون.


293 جار خوێندراوەتەوە