ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كارنامەی كۆبونەوەی
سبەینێ سێشەممەی بڵاوكردەوە كە تیایدا دەنگ لەسەر هەڵوەشاندنەوەی چەند بڕیارێكی ئەنجومەنی
سەركردایەتی شۆرشی بەعسی هەڵوەشاوە دەدات كە پەیوەندی بە زەوییە داگیركراوەكانی
كورد لە كەركوك هەیە.
هەواڵ: (KNNC)
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عێراق بڵاویكردوە؛ سبەینێ سێشەممە كاتژمێر (01:00)ـی پاشنیوەڕۆ ئەنجومەنەكە
كۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر چوار پرۆژە یاسا دەدرێت كە لەسەرەتای كۆبونەوەكەدا، دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای گەڕاندنەوەی خانوبەرە بۆ
خاوەنەكانیان كە بەر هەندێك بڕیاری ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆرشی بەعسی هەڵوەشاوە كەوتون.
بەپێی ریزبەندی كارنامەی سبەینێی
ئەنجومەنی نوێنەران بڕیار وایە دەنگدان لەسەر هەردو مادەی (2 - 10) پێشنیازە یاسای باری كەسیەتی بكرێت، دواتریش دەنگ بە هەمواری دوەمی یاسای لێبوردنی گشتی و یاسای خزمەتی خانەنشینی دەستەی
حەشدی شەعبی دەدرێت.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای پاراستنی
خاوەندارێتی بیرمەندیی دەكرێت كە لەلایەن لیژنەی رۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەوارو
راگەیاندنەوە پێشكەش كراوە.
1411 جار خوێندراوەتەوە