لە بەردەوامیی کاردانەوە ناوچەیی و جیهانییەکان، سەبارەت بە هێرشی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، عێراق وێڕای ئیدانەکردنی هێرشەکەی ئیسرائیل ڕایگەیاند: بەردەوام دەبن لە پشتیوانییەکانیان بۆ ئێران.
هەواڵ:KNNC
باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق، لەبارەى هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ڕایگەیاند: تەلئەبیب لە سیاسەتی دوژمنکارانە و فراوانکردنی ململانێ لە ناوچەکەدا بەردەوامە.
وتیشی، ئیسرائیل ئەمجارە دەستی دوژمنکارانەی بۆ ئێران درێژ کردوە و لە هێرشێکی ئاسمانیدا، چەند پێگەیەکى ئێرانی کردە ئامانج.
وتەبێژی حکومەتی عێراق، جگە لەوەى بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی ئیسرائیلی کرد و پشتیوانی بەغدادیشی بۆ تاران دوپات کردەوە..
488 جار خوێندراوەتەوە