لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرەتای
مانگی داهاتو، دەستدەكەن بە گفتوگۆكردن لەبارەی خشتەكانی بودجەی ساڵی (2025).
هەواڵ:KNNC
محەمەد نوری، ئەندامی لیژنەى دارایی پەرلەمانی
عێراق بە رۆژنامەى سەباحى رایگەیاندوە: لیژنەكەیان لە سەرەتای مانگی تشرینی
دوەمی داهاتو دەستدەكات بە گفتوگۆكردن لەسەر خشتەكانی بودجەی ساڵى
(2025)، ئەوەش لەپێناو زامنكردنی موچەی فەرمانبەران و تەرخانكراوی پرۆژەكان
و پابەندییە داراییەكانی تر.
وتیشى: دڵنیایی دەدەن لەوەی موچەی فەرمانبەران
بەتەواوی زامن كراوە و تا كۆتایی ئەمساڵ هیچ دواكەوتنێك رونادات.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا ئەو ئەندامەى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق
وتى: لیژنەكەیان كاردەكات لەگەڵ پسپۆڕەكانی وەزارەتی دارایی و بانكی ناوەندی بۆ
چارەسەركردنی ئەو دواكەوتنەی لە پارەداركردنی پارێزگاكان و پرۆژە بەردەوامەكاندا هەیە.
228 جار خوێندراوەتەوە