لە مانگی ڕابردودا هەشت کۆڵبەر بە
تەقەی ڕاستەوخۆ هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنورەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و
باشوری کوردستان بونەتە قوربانی.
هەواڵ:KNNC
ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافی
مرۆڤ، ئاماری مانگی رابردوی کۆڵبەرانی بڵاوکردەوە و تێیدا
هاتوە، لەسەرەتای مانگی ئەیلول کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی پاوەی ڕۆژهەڵاتی
کوردستان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان بریندار بو، بەهۆی سەختی برینەکەی
لە ٢٠ی هەمان مانگ گیانی لەدەستدا.
باسی لەوەشکردوە، هەر
لە مانگی ئەیلولدا شەش کۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران و
کۆڵبەرێکی دیکەش بە لێدان و ئەشکەنجە بریندار بون.
هەربەگوێرەی ئاماری رێکخراوى هەنگاو، لە
مانگی ئاب چوار کۆڵبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون و ١١ی دیکەش بە
تەقەی ئەو هێزانە برینداربون.
76 جار خوێندراوەتەوە