جوانڕۆ محەمەد: دەبینەوە ئۆپۆزسیۆنێکی بەهێز و شەقام بەهێز دەکەینەوە

KNN : Kurdish News Network
03:35 - 01/10/2024
کوردستان
+
-

جوانڕۆ محەمەد رایدەگەیەنێت، گرفتی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پەیوەندیدارە بە هەرێمی کوردستان، چونکە نایەوێت بچێتەژێرباری جێبەجێکردنی داواکارییەکانی بەغداد.

 

هەواڵ:KNNC

 

جوانڕۆ محەمەد کاندیدی ژمارە (11)ـی لیستی (114)ـی بزوتنەوەی گۆڕان لە میانی بەشداری لە روماڵی ناوەندی هەواڵی (KNN) رایگەیاند، حکومەتی هەرێم بەردەوام جەخت لەوەدەکات، کە کێشەی موچەی فەرمانبەران چارەسەر دەکەن، بەڵام بەغداد تا ئێستا چەند داواکارییەکی هەبوە بۆ چارەسەرکردنی گرفتی موچە، بەڵام هەرێم ئامادە نییە بچێتەژێر باری جێبەجێکردنی داواکارییەکانی بەغداد.

 

دەشڵێت: بابەتی تەوتینی موچەی فەرمانبەران گرنگە و دەبێت جێبەجێبکرێت، بۆئەوەی چیتر فەرمانبەرانی هەرێم تەمەنیان بە چاوەڕوانی هات و نەهاتی موچە بەسەرنەبەن.

 

 ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بزانن کە ئەم حکومەتە چیتر شایستەی ئەوەنییە حکومڕانی بکات، بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاریداوە ببێتەوە هێزێکی ئۆپۆزسیۆنی بەهێز، شەقام بەهێزدەکاتەوە کارەدەکەن بۆ راگرتنی ئەو هەمو نادایی و نایەکسانییەی ئێستا هەیە.

108 جار خوێندراوەتەوە