وەزیری دەرەوەی عێراق
جەختی كردەوە لەپێویستی دوربونی وڵاتەكەی لەو جەنگانەی لەناوچەكە رودەدەن، ئاماژەی
بەوەدا جەنگ دەبێتە هۆی دروستبونی پشێوی كە رێكخراوە تیرۆریستیەكانی وەك داعش دەیقۆزنەوە.
هەواڵ:KNNC
فوئاد حسێن، لەكۆبونەوەیەكی
تایبەت بەوڵاتانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش لەواشنتۆن، هۆشداریدا لەوەی جەنگ
یارمەتیدەر دەبێت لە خوڵقاندنی حاڵەتێكی پشێوی كە رێكخراوە تیرۆریستییەكان سودی لێ
دەبینن و دەبێتە هۆی زیادبونی ژمارەی ئاوارە و پەنابەركان و زیادبونی قەیرانە مرۆییەكان.
وتیشی: حكومەتی عێراق
هەست بە نیگەرانی توند دەكات لەبارەی دۆخی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت غەززە
و لوبنان.
وەزیری دەرەوەی عێراق،
باسی لەگرنگی هەماهەنگی لەنێوان وڵاتانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی كرد بۆ بەرەنگاربونەوەی
داعش بەهەمو شێوازەكان لەوانە تۆڕی ئینتەرنێت ، لەپێناو زامنكردنی هێنانەدی سەركەوتنی
تەواوەتی بەسەر تیرۆر.
125 جار خوێندراوەتەوە