هاوڵاتییەکی ژاپۆنی دوای ئەوەی بۆماوەی نیو سەدەی ژیانی لە زینداندا بەسەربردوە،
دواجار بە بڕیاری دادگا بێتاوان دەرچو.
هەواڵ:KNNC
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردوە، ئایوا هەکامادا هاوڵاتییەکی ژاپۆنیی تەمەن 88 ساڵە، ساڵی
1966 بە تۆمەتی کوشتنی خاوەنکارەکەی و سێ ئەندامی بنەماڵەکەی دەستگیرکرا و دوای
دوو ساڵ سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی
فرانس پرێس، دواجار دادگای ناوچەی شیزوکا لەکاتی پێداچونەوە بە دۆسییەکەدا و بونی کەموکوڕیی تێیدا سزای لەسێدارەدانەی هەڵوەشاندوە و بڕیاری بێ
تاوانبونی بۆ دەرکرد.
هەکامادا لە دوای دەستگیرکردنیەوە،
لەو 56ساڵەی تەمەنی لەنێو زینداندا، هیچ
کاتێک دانی بەتاوانەکەیدا نەناوە و بەردەوام
وتویەتی کە ئەو تاوانەی ئەنجام نەداوە.
550 جار خوێندراوەتەوە