عێراق ئامادەیی هاوکاریی بۆ
لوبنان دەربڕى و داواش دەکرێت لوتکەى وڵاتانى عەرەبى بەڕێوەبچێت بۆ تاوتوێکردنى
دۆخى لوبنان دواى هێرشەکانى ئیسرائیل.
هەواڵ:KNNC
محەمەد شیاع سودانى،
سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاندوە؛ کار لەسەر دروستکردنى رێڕەوى ئاسمانیی و وشکانى
دەکەن بۆ ناردنى هاوکارییەکان و ئاسانکارییش بۆ ناردنى سوتەمەنیی بۆ لوبنان.
سودانى لە لێدوانەکەیدا
جەختیکردوەتەوە کە دەرگایان واڵایە بۆ پێشوازیکردن لە بریندارانى هێرشەکانى
ئیسرائیل لە نەخۆشخانەکانى عێراق.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە
کە لە ئەمەریکاوە کاردەکەن بۆ ئەنجامدانى لوتکەیەک کە پێکبێت لەو وڵاتە عەرەبیانەى
ئێستا لە نیویۆرکى ئەمەریکان بۆئەوەى لێکەوتەکانى هێرشەکانى ئیسرائیل بۆسەر لوبنان
تاوتوێ بکەن.
بەپێی نوێترین
ئامارەکانى سەنتەرى فریاکەوتنى خێراى سەربە وەزارەتى تەندروستى لوبنان، ژمارەى
قوربانیانى هێرشەکەى ئیسرائیل بۆسەر لوبنان بەرزبوەتەوە و گەیشتوەتە 500 حاڵەتى
گیانلەدەستدان و هەزار و 645 بریندار.
225 جار خوێندراوەتەوە