سودانی دەڕوات بۆ ئەمەریکا

KNN : Kurdish News Network
10:17 - 21/09/2024
عێراق
+
-

سەرۆك وەزیرانی عێراق بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان سەردانی ئەمەریکا دەکات، بڕیاریشە لەگەڵ سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتوەکان کۆببێتەوە. 

 

هەواڵ:KNNC

 

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانیی بە یاوەری شاندێك دەچێتە ئەمەریکا، بەمەبەستی بەشداریکردن لە 79هەمین کۆبونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەردەم ئەنجومەنی گشتی وتارێک پێشکەش دەکات و لە پەراوێزى کۆبونەوەکەشدا لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتوەکان کۆدەبێتەوە، ئەمه جگە لەوەى لەگەڵ ژمارەیەك لە سەرکردە و سەرۆکی وڵاتان و سەرۆکی شاندە بەشداربوەکان کۆدەبێتەوە.

233 جار خوێندراوەتەوە