كەی ئێن ئێن ئاشكرایدەكات... بەغداد داواکاریی نوێی بۆ لیستى موچەى فەرمانبەران هەیە

KNN : Kurdish News Network
09:18 - 19/09/2024
ئابوری
+
-

بەغداد لیستێكی نوێی ئاڕاستەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردوە كە تیایدا داوای زانیاری نوێی فەرمانبەران دەكات (كەی ئێن ئێن)یش ناوەڕۆك و كاتی گەڕاندنەوەی لیستەكە ئاشكرا دەكات.


ئابورى:(KNNC)


پەیامێنری (كەی ئێن ئێن) رایگەیاند: دوای سەردانەكەی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق و شاندە باڵاكەیان بۆ هەرێمى کوردستان، وەزارەتی دارایی فیدراڵ لیستێكی نوێی ئاڕاستەی هەرێم كردوە و داوای كردوە لەلایەن فەرمانگەكانەوە سەرجەم خشتەكانی پڕبكرێنەوە و بكرێنە بنەما بۆ لیستی موچەی مانگی (10ـی 2024).


ئەوەشی خستەڕو، لیستە نوێیەكەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ، لەڕێگەی گەنجینەكانەوە ئاڕاستەی سەرجەم فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم كراوە و تیایدا داوای ناوی دایك، بەرواری لەدایك بون، رەگەزی فەرمانبەر و رۆژی دەستبەكاربون و هەندێك زانیاری دیكەی لەخۆگرتوە، داوای كردوە بۆ موچەی مانگی (10) بگەڕێندرێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی.


پەیامنێری (كەی ئێن ئێن) ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لای خۆشیانەوە گەنجینەكان لەڕێگەی گروپی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە لیستە نوێیەكەیان بۆ فەرمانگەكان ناردوە و داویانكردوە كە لەماوەیەكی كورتدا لیستەكە ئامادەبكەن و بیگەڕێننەوە بۆیان.

10959 جار خوێندراوەتەوە