هەرێمی كوردستان؛ چوار روداوی هاتوچۆ ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە

KNN : Kurdish News Network
01:30 - 17/09/2024
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ سێشەممە، چوار روداوی هاتوچۆ لە شارەكانی هەرێمی كوردستان رویداوە كە بەهۆیەوە حەوت كەس برینداربون و كەسێكی دیكەش گیان لەدەستدا.

هەواڵ: (KNNC)

سەنگەر سەڵاحەدین، بەڕێوەبەری هاتوچۆی کۆیە بە (KNN)ـی راگەیاند: بەهۆی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكە و  داخستنی رێگەی سماقۆڵی بۆ ماوەی چەند رۆژێک، شۆفێرانی تانكەرەكان زۆرتر رێگەی نێوان کۆیە هەولێر و لەوێشەوە بۆ کۆیە - تەق تەق بەكاردەهێنن، بۆیە فشارێکی زۆرتر لەسەر ڕێگاکە دا دروست.

بەڕێوەبەری هاتوچۆی کۆیە، داوا دەکات؛ بۆ ئەوەی شۆفێران سەلامەتبن و دوربن لە روداوی نەخوازراو، با بەوریاییەكی زیاترەوە مامەڵە لەگەڵ رێگاکەدا بکەن.

هاوكات، هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە؛ ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندا ئەلنترا لەناحیەی مەیدانەوە بەئاراستەی قەزای خانەقین رۆیشتوە لەنێوان هەردو گوندی (هاجیلەر و ناوماچک) کۆنترۆڵی لەدەستداوە و کەوتوەتە دۆڵێکەوە پاشان ئاگری گرتوە.

رونیكردوەتەوە؛ لە روداوەكەدا ئۆتۆمبێلەکە بەتەواوی سوتا و شۆفێرەکەشی كە تەمەنی (30) ساڵە و خەڵكی پارێزگای  دیالەیە برینداربوە، بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست، رەوانەی نەخۆشخانەی قەزای دەربەندیخان کراوە.

پەپامنێری (كەی ئێن ئێن) رایگەیاند: لە روداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای سەرەكی نیوان هیزۆپ - رانیە – خەلەکان رویداوە و بەهۆیەوە چوار کەس بریندار بون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی چەمچەماڵ ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، لە روداوێكی هاتوچۆدا لەسەر ریگەی (کەركوك - چەمچەماڵ) لە گۆرەپانی پشکنینی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان لەبانی مقان، کەسیک گیانی لەدەستدا.

498 جار خوێندراوەتەوە