وەزیری بازرگانیی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت یەکشەممە بڕێک لە پارەی گەنمی جوتیاران دەگاتە عێراقەوە دەنێردرێت بۆ هەرێم و بەشێک لە شایستە داراییەکانی کەرکوکیش ڕەوانە دەکرێت.
هەواڵ:KNNC
کەمال موسلیم، لە لێدوانێکی تایبەتتدا بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتو گوژمەیەک پارە وەک شایستەی دارایی جوتیاران لەبەرامبەر گەنمی وەرگیراوی جوتیارانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە دەنێردرێت.
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ڕاشیگەیاند، هاوکاتی ئەو پارەیەی بۆ هەریمی کوردستان ڕەوانە دەکرێت، بەشێک لە شایستەی دارایی جوتیارانی سنوری کەرکویش ڕەوانە دەکرێت.
ئەمساڵ بڕی 685 هەزار تەن گەنم لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەرگیرا و بڕیاریشە بڕی زیاتر 500 ملیار دینار لەلایەن بەغدادەوە بۆ پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان خەرجبکرێت و بەسەر جوتیاراندا دابەش بکرێت، هەفتەی ڕابردوش بەهۆی نەناردنی پارەی گەنمەکانیان ژمارەیەک لە نوینەرانی جوتیاران سەردانی بەغدادیان کردو لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراق کۆبونەوە.
352 جار خوێندراوەتەوە