لەلایەن مەفرەزەکانى
هەردو بنکەى پۆلیسی سه‌یدسادق و حه‌سار بکوژى هاوڵاتییەکەى دوێنێی سەیدسادق دەستگیرکرا و پۆلیس دەڵێت: سێ چەک لە جۆرى
دەمانچەش دەستی بەسەرداگیراوە.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی
پارێزگای سلێمانی رایگەیاند؛ دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردو به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه
شەڕ و ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان چه‌ند كه‌سێكدا دروست بو، هاوڵاتییه‌ك کوژرا، ده‌ستبه‌جێ
مه‌فره‌زه‌كانی هه‌ردو بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادق و حه‌سار گه‌یشتنه شوێنی روداوه‌كه
و لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستیپێكرد.
ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە دوای وه‌رگرتنی بڕیاری
دادوه‌ر تونرا تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی هه‌ردو بنكه‌کەوە ده‌ستگیر بكرێت.
هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر سێ چه‌ك له جۆری ده‌مانچه.
پۆلیسى سلێمانى دەڵێت: له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 406 له‌یاسایی
سزادانی عیراقی راگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
424 جار خوێندراوەتەوە