بریاری
هاوتا كردنی موچەی خانەنشینان ئەو وارسانەش دەگرێتەوە كە موچەی كەسێكی نزیك (دایك
یان باوك)ـیان وەردەگرن.
هەواڵ: (KNNC)
سادق
عوسمان، وتەبێژی یەكێتی خانەنشینانی كوردستان بە (KNN)ـی
راگەیاند: بەپێی یاسای ژمارە (9ـی ساڵی 2014)ـی عێراق موچەی خانەنشینانی هەرێم
هاوتای عێراق كراوە، كە كەمترین بڕی موچەش (500) هەزار دینارە.
وتیشی:
ئەو خانەننشینانەشی خۆیان لە ژیاندا ماون بڕی (100) هەزار دینار بۆ بەرزكردنەوەی
ئاستی ژیانیانیان خەرج دەكرێت و كۆی گشتی موچەكەیان دەبێت بە (600) هەزار دینار.
سەبارەت
بە ئەو وارسانەی موچەی خانەنشینی كەسێكی نزیك (دایك یان باوك)ـیان وەردەگرن، رونیكردوە:
ئەگەر خانەنشینەكە تەنها یەك وارس موچەكەی وەربگرێت، ئەوە بەرێژەی لە (60%) و ئەگەر
دو وارسی هەرێت، بەبڕی (80%)ـی ئەو بڕە موچەی پێی خانەنشین كراوە وەردەگرێت.
سادق
عوسمان، وتەبێژی یەكێتی خانەنشینانی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەو وارسانەی
كە موچەی خانەنیشیی كەسێكیان وەردەگرن، پێدەچێت بۆ (500) هەزار دینارەكە بەرز بكرێتەوە.
ئەمڕۆ دوشەممە،
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لە ئەم مانگەوە موچەی
خانەنشینانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی عێراق و بە هاوتاکراوی دابەشدەكرێت.
پێشتر دادگای
باڵای فیدراڵ بریاریدا، دەبێت خانەنشینانی هەرێمی کوردستانیش هاوشێوەی هەمو
ناوچەکانی دیکەی عێراق بە هەمان یاسای خانەنشینیی یەکگرتو موچەکانیان وەربگرن.
هەولێر –
هیشام سەعید
7699 جار خوێندراوەتەوە