گەشتوگوزاری
كەربەلا ئاشكرایدەكات؛ بۆ بەشداریكردن لە چلەی ئیمام حسێن، شوێن بۆ نزیكەی پێنج
ملیۆن زیارەتكار دابینكراوە.
هەمەڕەنگ:
(KNNC)
ئەندازیار
موئەیەد هەیسەم راسان، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری كەربەلا بە میدیا
عێراقییەكانی راگەیاندوە: بۆ بەشداریكردن لە چلەی ئیمام حسێن، پێشوازی
لە نزیکەی پێنج ملیۆن زیارەتكار كراوە و لە هۆتێلەکانی کەربەلا شوێنی مانەوەیان بۆ
دابینكراوە هەروەها لەلایەن بەشی بەدواداچونیشەوە دڵنیا بونەتەوە كە خزمەتگوزاری پێویستیان
بۆ دابینكراوە.
وتیشی:
بە دە رۆژ پێش دەستپێكردنی مەراسيمی چلەی ئیمام حسێن، تەواوی ئوتێل و مۆتێلەكان
پڕبون لە زیارەتكاران كە وڵاتانی لوبنان، ئێران، پاکستان، هیندستان، ئەفغانستان، بەحرەین،
و کوێت. سعودیە، یەمەن، مەغریب، تورکیا، ئازەربایجان، عومان، میرنشینەکان، و وڵاتانی
ڕۆژئاوا، لەوانەش شانشینی یەکگرتو و ئەمریکا سەردانی عێراقیان كردوە.
بەڕێوەبەری
گشتیی گەشتوگوزاری كەربەلا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بۆ بەدواداچون و چاودێری كردنی
هۆتێل و مۆتێلەكان و دڵنیابونەوە لە كوالێتی ئەوە خزمەتگوزارییانەی پێشكەش بە
زیارەتكاران دەكرێت، تیمەکانی پشکنینی گەشتوگەزاری شارەكە بەسەر چەند ناوچەیەکدا دابەشکراون
بەبەردەوامی سەردانی شوێنەكان دەكەن.
129 جار خوێندراوەتەوە