تەنها ئەمڕۆ
فرۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا هەشت جار ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانیان
بۆردومانکردوە.
هەواڵ:KNNC
کامەران عوسمان
ئەندامی رێکخراوی سی پی تی بە کەی ئێن ئێنی راگەیاند، کاتژمێر (5:30) خولەکی سەرلەبەیانی
ئەمڕۆ سێشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا چوار جار (باسکی بێریان و گوندی
گوندەژۆر)یان لە دەڤەری باڵەکایەتی لە قەزای چۆمان بۆرودمانکردوە.
وتیشی، (6:48) خولەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ،
بەهەمان شێوە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا چوار جار بۆرودومانی شاخی برزوت و
کڵاوەیان لە گوندی گەڵاڵەی سەر بە قەزای ماوەت کردوە.
بەپێی ئامارێکی رێكخراوی تیمی كوردستانی عێراق (CPT)ـی ئەمەریكی،ماوەی چەند مانگێکە تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی نوێی دەستپێکردوە و ژمارەیەک
بنکەی سەربازیی نوێی دامەزراندووە، بە قوڵایی 15 کیلۆمەتر هاتووەتە نێو خاکی
کوردستانەوە، تا ئێستاش بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەو وڵاتەوە 162 گوند لە هەرێمی
کوردستان چوڵکراون و و زیاتر لە 602 گوندی دیکەش مەترسیی چۆڵبونیان لەسەرە.
495 جار خوێندراوەتەوە